ناسر هەرکی: كێشه ته‌نكیكیه‌كه‌ی به‌رده‌م ره‌وانه‌كردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران چاره‌سه‌ركرا
وێستگه نیوز ـ
په‌رله‌مانتارێكی فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ئاشكرای كرد، دواكه‌وتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكی بووه‌و ئه‌مڕۆ ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر كراوه.
ناسر هه‌ركی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له فراكسیۆنی پارتی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: دواكه‌وتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بابه‌تێكی ته‌كنیكی بوو نه‌ك سیاسی.
وتیشی: "ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 27ی شوباتی 2020، كێشه ته‌كنیكیه‌كه چاره‌سه‌ر كراوه و هیچ له‌مپه‌رێك له‌به‌رده‌م ره‌وانه‌كردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم نه‌ماوه".
به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه نیوز، ھیچ كێشەیەكی سیاسی نییە بۆ بڕینی مووچەی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، تا بودجه‌ی 2020 پەسەند نەكرێت، تا ئه‌وكاته‌ش مانگانه 453 ملیار ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت.
له باره‌ی واده‌ی هاتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له لایه‌ن به‌غداوه، به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه نیوز، ئەگەر بڕه پاره‌كه ئەم ئێوارەیە نەگاته ھەرێم، ئەوا ده‌كه‌وێته رۆژی یه‌كشه‌ممه 1ی ئازاری 2020، پاره‌كه ده‌گاته هه‌رێم.
PM:02:27:27/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 10880
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت