قایمقامی كفری باس لە نوێترین رێكارەكانی ئیدارەی گەرمیان بۆ رێگری لە كۆرۆنا دەكات


وێستگە نیوز-تانياكفرى
قایمقامی قەزای كفری ئاشكرایكرد بۆ ڕێگری لە بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئەمڕۆ بڕیار لەسەر داخستنی مەلەوانەگەكان دەدەن و لە ڕێكارەكانی دیكەش بەردەوامن.

جەلال شێخ نوری قایمقامی قەزای كفری بۆ وێستگە نیوز ئاشكرایكرد كە چەندین رێكاریان گرتۆتە بەر بۆ رێگری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، وتیشی"چەندین كۆبوونەوەمان كردووە وەك ئیدارەی گەرمیان"، باسیشیكرد كە بڕیارەكانی ئەنجومەنی وەزیران جێبەجێ دەكرێن.

قایمقامی كفری باسی لەوەشكرد كە بەردەوام پشكنین و بەدواداچوون لە سنوورەكان ئەنجام دەدرێت بۆ دڵنیا بوون لە وەی هیچ كەسێكی هەڵگری ڤایرۆسەكە روو لە ناوچەكە ناكات.

جەلال شێخ نوری رایگەیاند كە لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتیش بەردەوام چاودێری بازاڕ دەكەن و ڕێگری لە قۆرخكاری دەگرن و هەركەس سەرپێچی بكات رووەڕووی لێپرسینەوە و سزا دەبێتەوە.

بە وتەی ناوبراو ئەمڕۆ لە كۆبوونەوەی ئیدارەی گەرمیان بڕیار لەسەر داخستنی مەلەوانگەكان دەدات و هەروەك پێشتر بە بڕیارێك كافتریا و نێرگەلەخانەكان داخراون بەهۆی ئەوەی نێرگەلە هۆكارێكی سەرەكییە لە گواستنەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

د.ح
 


PM:12:39:27/02/2020


ئه‌م بابه‌ته 2304 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت