وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه مه‌شقه‌كانی راگرت
هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە کاتی مەشقدا
وێستگه نیوز ـ
لەچوارچێوەی رێكارەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا، وەزارەتی پێشمەرگە بڕیاریدا، پڕۆسەی مەشق بۆ ماوەیەكی كورت رابگرێت.
ماڵپەڕی فەرمی وەزارەتی پێشمەرگە ئاشكرای كرد: "وه‌ك هه‌نگاوێكی خۆپارێزی، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 27ی شوباتی 2020، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بڕیاریدا، پرۆسه‌ی مه‌شق له ته‌واوی بنكه‌كانی مه‌شقی سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بۆ ماوه‌یه‌كی كورت رابگیرێت".
لیوا قاره‌مان كه‌مال، جێگری سه‌رۆكی ئه‌ركان بۆ مه‌شق و ئۆپه‌راسیۆنه‌كان رایگه‌یاند: "به ره‌چاوكردنی ئه‌و بارودۆخه نائاساییه ته‌ندروستیه‌ی له‌وڵاتانی دراوسێدا هه‌یه، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به پێویستی ده‌زانێ رێكاری رێگه‌گرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا و پلانی خۆپارێزی بگرێته‌به‌ر، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سه‌نته‌ری مه‌شقی هاوپه‌یمانان له كوردستان (ktcc) بڕیاریماندا به راگرتنی ته‌واوی پرۆسه مه‌شقیه‌كانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له ته‌واوی بنكه و فێرگه مه‌شقیه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته و، دواتر به‌گوێره‌ی بارودۆخه‌كه بڕیاری نوێ ده‌درێت".
وتیشی: "ئه‌م بڕیاره بۆ پارێزگاری كردنه له ته‌ندروستی پێشمه‌رگه و رێگری كردن و خۆپارێزیه له بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا".
هــ. ر
PM:12:38:27/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 4396
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت