بە وێنە.. بە شێوەی زیادەڕۆیی مامەڵە بە زەوییەكانی بەنداوی باوە شاسوارەوە دەكرێت


وێستگە نیوز-تانياكفرى
بەڕێوەری بەنداوی باوەشاسوار رایدەگەنێت كە بەنداوەكەیان رووبەڕووی داگیر كاری بۆتەوە لەلایەن بەشێك لە خەڵكی ناوچەكەوە و مامەڵەی پێوە دەكرێت بە شێوەیەكی نایاسایی.

عەزیز كەریم بەڕێوەبەری بەنداوی باوە شاسوار تایبەت بە وێستگە نیوز رایگەیاند "بەنداوەكان بۆ ئەوە نین پێشێل بكرێن و بكرێن بە موڵكی تایبەتی، بەڵام بەنداوی باوە شاسوار بە شێوەی زیادەڕەوی زەویەكانی داگیر كراوە و باخی تیا دروست كراوە"، راشیگەیاند ئێستا بە نایاسایی مامەڵە و كڕین و فرۆشتنیان پێوە دەكرێت.  

وتیشی: ئەو زەویانە موڵكی دەوڵەتە و ناكرێت خەڵك بە زیادەڕەوی مامەڵە بە موڵكی دەوڵەتەوە بكات، داواشیكرد لە بەرپرسان ئەو بابەتە چارەسەر بكەن و رێگری بكەن لەو زیادە ڕەوییانە و دەبێت بە یاسا ئەو بابەتە چارەسەر بكرێت

د.ح
 


AM:11:44:27/02/2020








ئه‌م بابه‌ته 2424 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت