ئێران.. وەزارەتی تەندروستی داوای كرد نوێژی هەینی لە مزگەوتەكان ئەنجام نەدرێت


وێستگە نیوز-
وەزارەتی تەندروستی ئێران داوای كرد بەهۆی پەرەسەندی كۆرۆنا لە وڵاتەكەیان نوێژی هەینی لە هیچ مزگەوتێكدا ئەنجام نەدرێت و كۆبوونەوەش لە هیچ شوێنێك ساز نەدرێت.


كیانوش جیهانپوور سەرۆكی ناوەندی پەیوەندییە گشتییەكان و راگەیاندن لە وەزارەتی تەندروستی لە توێتێكدا كە لە هەژماری خۆی لە تیتەر بڵاوی كردۆتەوە و ئاژانسی ئێراناش گواستویەتییەوە دەڵێت "پێویستە نوێژەكانی هەینی لە شارەكان و هەروەها نوێژەكانی دیكە و سینەما و رێورەسم و ئاهەنگەكان و پرسەكان و زیارەتەكان بۆ شوێنە دینییەكان بۆ كاتێكی نادیار رابگرێت".

باس لەوەش دەكات كە پێویستە سەردان و هاتوچۆ و دیدارەكان كەم بكرێنەوە و ئەنجام نەدرێت ئەگەر بۆ بابەتی گرنگ نەبێت.

ئەمڕۆ ئێران رایگەیاند كە ژمارەی مردوان بەهۆی كۆرۆناوە بۆ 22 كەس بەرز بوویەوە و ژمارەی تووشبوونیش بە گشتی گەیشتۆتە 141 كەس.

د.ح
 


AM:10:53:27/02/2020


ئه‌م بابه‌ته 2008 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو