مەسرور بارزانی: ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له پێشه‌وه‌ی زۆربه‌ی وڵاتانی ناوچه‌كه‌ن
وێستگە نیوز-
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ 27/2/2020، نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی ناوه‌ندی به‌سه‌ر كرده‌وه، كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی بۆ ئه‌گه‌ره‌كانی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا ئاماده‌كراوه.
مەسرور بارزانی رایگه‌یاند، بۆ ئه‌وه‌ی هاتین دڵنیابین رێكاره‌كان به ته‌واوه‌تی گیراونه‌ته‌به‌ر وتيشی"سوپاسی وه‌زیری ته‌ندرووستی ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ ئه‌و ستافه‌ی له نه‌خۆشخانه‌كه‌ن، نه‌خۆشخانه‌كه به ته‌واوه‌تی ئاماده‌كراوه و له هه‌موو پارێزگاكانیش هه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر حاڵه‌تێك هه‌بوو به باشترین شێوه خزمه‌ت بكه‌ن".
داواشی كرد خه‌ڵك خۆیان و كه‌سوكاریان بپارێزن و وتی: "داوا له هه‌موو هاووڵاتیان ده‌كه‌م رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی و وەزارەتی ناوخۆ و لایه‌نه‌ی په‌یوه‌ندیدار جێبه‌جێ بكه‌ن، تاكو ئێستا ئه‌وه‌ی وتراوه هیچ حاڵه‌تێك له كوردستان نییه، به‌ڵام له وڵاتانی ده‌روبه‌ر و عێراقیش حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسه‌كه تۆماركراوه.
سه‌رۆكی حكومه‌ت رایگه‌یاند، ئاماده‌كارییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان له پێشه‌وه‌ی زۆربه‌ی وڵاتانی ناوچه‌كه‌ن ئه‌وه‌ش جێگه‌ی ده‌ستخۆشییه، داواش ده‌كه‌م هاووڵاتیان هاوكاری ستافی پزیشكی بن و خۆشیان بپارێزن.
هه‌روه‌ها وتى: داوا له بازرگان و دوکانداران ده‌كه‌م به هه‌ستێكی باڵا مامه‌ڵه بكه‌ن و خۆیان له گرانكردنی كه‌لوپه‌ل و پێداویستی رۆژانه‌ی خه‌ڵک به دوور بگرن.
ئەمڕۆ نه‌خۆشخانه‌كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، وه‌ك ئاماده‌كاریی پێشوه‌خته، بۆ حاڵه‌تی تووشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا ژووره‌كانی كه‌ره‌نتینه كراوه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر حاڵه‌تێكی تووشبوون به ڤایرۆسه‌كه تۆماركرا، تووشبووه‌كه‌ی لێ كه‌ره‌نتینه بكرێت.
AM:10:26:27/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 1692
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت