یه‌كه‌م حاڵه‌تی كۆرۆنا له بەغدا تۆمار كرا
وێستگه نیوز ـ
یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوو به ڤایرۆسی كۆرۆنا له بەغدا تۆمار كرا‌و وەزارەتی تەندرووستی عیراقیش رایگەیاند، کە تووشبووە باری تەندروستی جێگیرە.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراقیش رایگه‌یاند، گه‌نجێك كه له ئێران گه‌ڕاوه‌ته‌وه، سه‌ردانی یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی كردووه، دوای پشكنین ده‌ركه‌وتووه كه هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنایه و ئێستاش له ژێر چاودێری دایه.
وه‌زاره‌ته‌كه روونیشی ده‌كاته‌وه، كه ئێستا گه‌نجه‌كه له ژووری تایبه‌ت چاودێری ده‌كرێت و باری ته‌ندروستیشی جێگیره.
ئەوەشی راگەیاندووە، كه ته‌واوی رێكاره ته‌ندروستییه‌كان به گوێره‌ی رێنماییه‌كانی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی گیراونه‌ته‌به‌ر.
ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه، كه گه‌نجه‌كه سه‌ره‌تا له ئێران بووه، دواتریش چووه‌ته توركیا و له‌وێوه گه‌ڕاوه‌ته‌وه عیراق.
به‌مه‌ش ده‌بێته شه‌شه‌م حاڵه‌ت كه له عیراق تۆمار ده‌كرێت، یه‌كیان له شاری نه‌جه‌ف كه گه‌نجێكی ئێرانی بووه و ئێستا ره‌وانه‌ی وڵاته‌كه‌ی كراوه‌ته‌وه، چوار حاڵه‌تی دیكه‌ش له كه‌ركوك تۆمار كران، ئه‌وانیش ئه‌ندامی یه‌ك خێزان بوون و به هه‌مان شێوه له ئێران گه‌ڕابوونه‌وه و ئێستاش له ژێر چاودێریدان.
هــ. ر
AM:09:15:27/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 4644
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت