دوای مردنی موباره‌ك، مامۆستایه‌كی میسری خۆی كوشت
وێستگه نیوزـ
دوای مردنی حوسنی موباره‌ك، سه‌رۆكی پێشووتری میسر، مامۆستایه‌كی ئه‌و وڵاته له نهۆمی پێنجه‌می تهلارێكهوه خۆی فڕێدایه خواره‌وه و خۆی كوشت.
چه‌ند شایتحاڵێك رایانگه‌یاند كه له‌كاتی به‌خاكسپاردنی ته‌رمی حوسنی موباره‌ك، سه‌رۆكی پێشوتری میسر، گه‌نجێكی شاری شه‌رقیه‌ی ئه‌و وڵاته كه پیشه‌ی مامۆستا بووه، له گازینۆیه‌كدا له ته‌له‌فزیۆنه‌وه ته‌ماشای رێوره‌سمی به‌خاكسپاردنی موباره‌كی كردوه.
شایه‌تحاڵه‌كان وتویانه كه گه‌نجه‌كه به مردنی موباره‌ك زۆر كاریگه‌ر بووه و خه‌مێكی قووڵ دایگرتوه و پاشان چووه‌ته سه‌ر ته‌لارێكی به‌رامبه‌ر گازینۆكه و خۆی فرێداوه‌ته خواره‌وه و خۆی كوشتوه.
پۆلیسی میسر قسه‌ی شایته‌حاڵه‌كانی پشتڕاستكردوه‌ته‌وه و ئاشكرایكردوه كه گه‌نجه‌كه بۆ مردنی موباره‌ك به كوڵ گریاوه و چووه‌ته نهۆمی پێنجه‌می ته‌لاره و خۆی فڕێداوه‌ته خواره‌وه.
رۆژی سێشه‌ممه 25ی شوباتی 2020، حوسنی موباره‌ك، سه‌رۆكی پێشووتری میسر له‌ته‌مه‌نی 91 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
محه‌مه‌د حوسنی موباره‌ك، له دایكبووی ساڵی 1928ه و چواره‌مین سه‌رۆك كۆماری میسر بووه و له ساڵی 1981 تا 2011 سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته بووه.
PM:11:56:26/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 4912
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت