میری قه‌ته‌ر فه‌رمان بۆ هێنانه‌وه‌ی هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی و كوه‌یت له ئێران ده‌رده‌كات
ته‌میم بن حه‌مه‌د ئال سانی
وێستگه نیوزـ
میری قه‌ته‌ر فه‌رمانی ده‌ركرد هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی و هاوڵاتیانی كوه‌یت پێكه‌وه له ئێران بگه‌ڕێندرێنه‌وه وڵاته‌كانیان.
ئاژانسی فه‌رمیی قه‌ته‌ر بڵاویكرده‌وه كه به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه، ته‌میم بن حه‌مه‌د ئال سانی، میری ده‌وڵه‌تی قه‌ته‌ر فه‌رمانی به لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی وڵاته‌كه‌ی كردوه هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی و هاوڵاتیانی كوه‌یت له ئێران بهێنرێنرێنه‌وه و ئه‌و وڵاته چۆڵ بكه‌ن.
ئاژانسه‌كه ئاماژه‌ی به كات و به‌رواری هێنانه‌وه‌ی ئه‌و هاوڵاتیه قه‌ته‌ری و كوه‌یتیانه نه‌كردووه كه ئێستا له ئێرانن، به‌ڵام رایگه‌یاندوه كه ده‌بێت به زوترین كات له‌و وڵاته‌وه بهێنرێنه‌وه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه تائێستا له ئێران به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه 19 كه‌س گیانیانله‌ده‌ستداوه و 139ی دیكه‌ش توشی ڤایرۆسه‌كه بوون.
PM:11:40:26/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 2240
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت