بۆ رێگرتن له كۆرۆنا قایمقامیه‌تی كۆیه رێوشوێنی گرته‌به‌ر
یوسف حه‌سه‌ن حسێن، قایمقامی قەزای كۆیه
وێستگه نیوزـ تانیا كفری
قایمقامی كۆیه رایگه‌یاند كه هیچ حاڵه‌تێكی تۆماركراو یان گومان‌لێكراو له سنووری قه‌زای كۆیه نییه و ئه‌وانه‌ش كه له ئێران ده‌گه‌ڕێنه‌وه ده‌خرێنه ژێر چاودێرییه‌وه.
له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ وێستگه نیوز، یوسف حه‌سه‌ن حسێن، قایمقامی قەزای كۆیه رایگه‌یاند كه وه‌ك لیژنه‌ی باڵای روبه‌روبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ژوورێكی عه‌مه‌لیاتیان پێكهێناوه و شوێنی تایبه‌تیان دابینكردووه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له ئێران ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
وتیشی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له ئێران ده‌گه‌ڕێنه‌وه له‌و شوێنه تایبه‌ته‌دا بۆ ماوه‌ی 14 رۆژ ده‌هێڵدرێنه‌وه و ده‌خرێنه ژێر چاودێرییه‌وه، جه‌ختیشی كرده‌وه كه هیچ حاڵه‌تێكی تۆماركراو یان گومان‌لێكراو له سنووری قه‌زای كۆیه نییه.
له لێدوانه‌كه‌یدا، قایمقامی قه‌زای كۆیه داواشی له هاوڵاتیانی قه‌زاكه كرد پابه‌ند بن به رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان و ئاشكرایكرد كه له چوارچێوه‌ی گرتنه‌به‌ری رێوشوێنه ته‌ندروستییه‌كاندا كێشانی نێرگه‌له‌یان قه‌ده‌غه كردوه.
PM:11:12:26/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 2172
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت