سەید سادق.. نێرگه‌له كێشان قه‌ده‌غه كرا‌و مه‌له‌وانگه‌كانیش داخران
فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگە نیوز ـ
به فه‌رمانی قایمقامی قه‌زای سه‌ید سادق، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قه‌زاكه بڕیاردرا به قه‌ده‌غه كردنی كێشانی نێرگه‌له له شوێنه گشتییه‌كان و داخستنی مه‌له‌وانگه‌كان.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی قایمقامیه‌تی قه‌زای سه‌ید سادق، ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه 26ی شوباتی 2020، به سه‌رپه‌رشی دیاری ره‌فیق، قایمقامی قه‌زای سیدسادق، لیژنه هاوبه‌شه‌کانی قایمقامیه‌تی قه‌زای سیدسادق به‌مه‌به‌ستی رێگریكردن و خۆپارێزیی لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی كێشانی نێرگه‌له له‌و شوێنانه‌ی نێرگه‌له‌ی تێدا ده‌كێشرێت خسته بواری جێبه‌جێکردنه‌وه.
هه‌روه‌ك هاتووه: مه‌له‌وانگه‌كانیش داده‌خرێن له‌گه‌ڵ له شوێنه گشتییه‌كان و بۆنه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كه قه‌ره‌باڵغی دروست ده‌كه‌ن.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه: پاشان، سه‌ردانی سه‌رجه‌م دوکانه‌کانی خوارده‌منی و عه‌ره‌بانه خوارده‌مه‌نیان کرد و رێنمایی ته‌واویان پێدرا به به‌کارهێنانی (سدریه و کڵاو و ده‌ستکێش).
هه‌ر به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، له پێناوی خۆپارێزی هاوڵاتیان له ڤایرۆسه‌كه ئه‌م بڕیارانه‌ی خواره‌وه دران:
1- یەكە كارگێڕییەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی و لیژنەكانی قایمقامیەت راسپێردران، كە بەوردی و لێپرسینەوەی تەواوەوە رێ لە هەر قۆرخكاریی و نرخ بەرزكردنەوەو كەلوپەل شاردنەوەیەك بگرن و هەركەس سەرپێچی بكات بەتوندترین شێوە سزای یاسایی دەدرێت.
2- هەموو فەرمانگە پەیوەندیدارەكان لە رێی لیژنەكانی قایمقامیەته‌وه و یەكە كارگێڕییەكانی ترەوە راسپێردران بۆ رێگریكردن لە هەر كۆبوونەوەو چالاكی و بۆنەو یادێكی گشتی، كە كۆبوونەوەو بەریەككەوتنی كۆمەڵایەتی تیایدا رووبدات.
3- (قەدەغەكردنی نێرگەلەكێشان لە كافتریا‌و شوێنە گشتیەكاندا، داخستنی مەلەوانگەكان، راگرتنی لایڤ میوزیك)و، هەر شوێنێكی تریش، كە فەرمانگە پەیوەندیدارەكان و لیژنەكانی قایمقامیەت بەپێویستی بزانن دەگرێتەوە تا كاتێكی نادیار.
4. پێویستە هەموو كەسێك بەوردی رێنماییە فەرمییەكانی وەزارەتی تەندروستی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی پەیوەست بە خۆیان و ماڵ و شوێنی كاركردن و شوێنە گشتیەكان پەیڕە و بكەن بۆ خۆپارێزی باشتر.
هــ. ر
PM:10:35:26/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 1448
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت