سه‌رچاوه‌یه‌ك: عه‌للاوی یاسای بودجه‌ی 2020 په‌سه‌ند ناكات
وێستگه نیوز ـ تانیا كفری
سه‌رچاوه‌یه‌ك له شاندی كوردی بۆ دانووستانه‌كانی به‌غدا رایگه‌یاند، محه‌مه‌د تۆفیق عه‌للاوی یاسای بودجه‌ی 2020 ده‌رناكات به‌هۆی ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت، بۆیه رێككه‌وتنه‌كه‌ی پێشوو له‌سه‌ر بودجه جێبه‌جێ نابێت.
پێشتر شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عیراق به سه‌رۆكایه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عیراق له‌سه‌ر پڕۆژه یاسای بودجه‌ی 2020 رێككه‌وتن كه هه‌رێمی كوردستان رۆژانه 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ستی به‌غدا بكات و له‌به‌رانبه‌ردا به‌شه بودجه‌ی ته‌واوی خۆی پێ بكات، به‌ڵام عادل عه‌بدولمه‌هدی له ژێر فشاری خۆپیشانده‌راندا ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه یاسای بودجه ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان نه‌كرا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له شاندی هه‌رێمی كوردستان كه له‌م دواییه‌دا سه‌ردانی به‌غدایان كردبوو به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: پڕۆژه یاسای بودجه‌ی 2020، له‌لایه‌ن عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عیراقه‌وه ئاماده كرابوو، كه تیایدا چه‌ند خاڵێكی باشی بۆ كورد ده‌سته‌به‌ر كردبوو.
راشیگه‌یاند: به‌ڵام محه‌مه‌د تۆفیق عه‌للاوی، سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ، به‌هۆی سه‌رقاڵی به ئاماده‌كارییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته، بودجه‌ی 2020 په‌سه‌ند ناكات، بۆیه ئه‌مساڵ كار به بودجه‌ی 2019 ده‌كرێت.
بڕیاره سبەینێ پێنجشەممە 27ی شوباتی 2020، محه‌مه‌د تۆفیق عه‌للاوی، سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عیراق پێكهاته‌ی كابینه‌كه‌ی پێشكه‌شی په‌رله‌مان بكات بۆ ئه‌وه‌ی متمانه‌ی په‌رله‌مان وه‌ربگرێت.
هــ. ر
PM:09:36:26/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 4236
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت