سه‌در به سوپای مه‌هدی و"مراوییه‌كان" هه‌ڕه‌شه له پێكهاته‌ی سوننه ده‌كات
موقته‌دا سه‌در
وێستگه نیوزـ
رابه‌ری ره‌وتی سه‌در هه‌ڕه‌شه‌ی له پێكهاته‌ی سوننه كرد و پێی راگه‌یاندن كه ئه‌گه‌ر داعش دروست بكه‌نه‌وه، ئه‌ویش سوپای مه‌هدی و "مراوییه‌كان"نیان بۆ زیندوو ده‌كاته‌وه.
له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی شه‌رقییه و له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به هێنانه‌وه كایه‌ی ئۆتۆمبیلی جۆری تۆیۆتای مۆدێل كۆن كه به "مراوی" ناسرابوو، موقته‌دا سه‌در، رابه‌ری ره‌وتی سه‌در رایگه‌یاند: "ئه‌گه‌ر ئه‌وانیش (سوننه‌كان) داعش و بۆمبی ته‌وقیكراو زیندوو بكه‌نه‌وه، به‌ڵێ ئێمه‌ش مراوییه‌كان زیندوو ده‌كه‌ینه‌وه".
موقته‌دا سه‌در هه‌ڕه‌شه‌ی دروستكردنه‌وه‌ی سوپای موهدیی كرد و وتی: "زۆر بیر له‌وه ده‌كه‌مه‌وه سوپای مه‌هدی چالاك بكه‌مه‌وه".
دوای ئه‌و وتانه‌ی سه‌در، چاودێران رونیانكردوه‌ته‌وه كه سوپای موهدی تۆمه‌تباره به‌وه‌ی له كاتی شه‌ڕی ناوخۆیی له عێراق له‌نێوان ساڵانی 2006 بۆ 2009 ژماره‌یه‌كی زۆر له هاوڵاتیانی عێراقی كوشتووه.
له‌و ماوه‌یه‌دا چه‌كداره‌كانی سوپای مه‌هدی ئۆتۆمبیلی جۆری تۆیۆتایان بۆ كوشتن و رفاندنی سوننه‌كان به‌كارهێناوه، ئۆتۆمبیله‌كان له مۆدێله‌كانی 1994 بۆ 2002ی سه‌رده‌می رژێمی سه‌دام بوون و له‌ناو خه‌ڵكدا به "مراوی" ناوبراوه.
سه‌ربازێكی پێشووی سوپای عیراق له‌سه‌ر ئه‌و ئۆتۆمبیلانه وتویه‌تی: هه‌ر كات به‌لاماندا تێده‌په‌ڕی ترسمان لێ ده‌نیشت، نه‌شمانده‌وێرا رایان بگرین، كه ده‌شمان پشكنی، پشكی ئۆتۆمبیله‌كه یان پڕ بووه له چه‌ك و كه‌لوپه‌لی مه‌ترسیدار، یان كه‌سانی رفێندراوی تێدا بووه كه سوپای مه‌هدی به‌نیاز بووه له شوێنه دووره ده‌سته‌كان بیانكوژێت.
سه‌ربازه‌كه ده‌ڵێت ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی ئه‌و ئۆتۆمبیله‌یان پێ بووایه و سه‌ربه سوپای مه‌هدیش نه‌بووانایه، هه‌ر مایه‌ی ترس بوون و نه‌یانوێراوه رایان بگرن یان پشكنینیان بۆ بكه‌ن.
له‌دوای چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی سه‌در و دوای 11 ساڵ له دیارنه‌مانی "مراوییه‌كان" كه سه‌رنشینه‌كانی چه‌كداری جل ره‌ش بوون، ئێستا ترسی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌یان هه‌یه و یه‌كه‌م مه‌تریشیان بۆسه‌ر ئه‌و خۆپیشانده‌رانه‌یه كه چه‌ند مانگێكه له گۆڕه‌پانه‌كانی خۆپیشاندان داوای مافه‌كانیان ده‌كه‌ن.
PM:09:17:26/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 3388
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت