هندستان.. شه‌ڕ له نێوان هندۆس و موسڵمانه‌كان هه‌ڵگیرسا
وێستگه نیوزـ
هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ هندستان و نوێبوونه‌وه‌ی شه‌ڕی تایبه‌تیی نێوان هندۆس و موسڵمانه‌كان، له نیوده‌لهیی پایته‌خت 20 كه‌س كوژران.
ماوه‌ی سێ رۆژه روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تایه‌فی كه هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كه‌ی یاسای نوێی ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌و وڵاته‌یه، سه‌ریهه‌ڵداوه و هندۆس و موسڵمانه‌كان داویانه به یه‌كدا، له ئاكامیشدا 20 كه‌س كوژراون و نزیكه‌ی 200ی دیكه‌ش له هه‌ردوولا بریندار بوون.
یاسا نوێیه‌كه‌ی هندستان رێگه به كۆچبه‌رانی ئه‌فغانستان و به‌نگلادیش و پاكستان ده‌دات ببنه خاوه‌نی ره‌گه‌زنامه‌ی هندی به‌و مه‌رجه‌ی به ئایین موسڵمان نه‌بن، ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌هۆی سه‌رهه‌ڵدانی ناڕه‌زایی له‌و وڵاته.
كوژران و برینداربوونی هندۆس و موسڵمانه‌كان له نیوده‌لهی پایته‌ختی هندستان هاوكاته له‌گه‌ڵ سه‌ردانی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا كه ئێستا له‌و وڵاته‌یه.
PM:08:42:26/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 3252
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت