وەزارەتی پەروەردە لەبارەی قەرەبووکردنەوەی پشووەکانەوە ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
وێستگە نیوز-
وەزارەتی پەروەردە لەبارەی قەرەبووکردنەوەی پشووەکانەوە ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.
بەپێی ڕوونکردنەوەیەکی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده کە ئاڕاسته‌ی هه‌ریه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه گشتیه‌كانی هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك و هه‌ڵه‌بجه، گه‌رمیان كردوه، پشوی ناوه‌نده‌كانی خوێندنی (باخچه، قوتابخانه‌ی بنه‌ڕه‌تی و ئاماده‌یی، په‌یمانگاكانی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده به‌حكومی و ناحكومیه‌وه) كه له 26-2-2020 تاوه‌كو 24-3-2020، به‌گوێره‌ی سیستمی قوتابخانه‌و خوێندنگه بنه‌ڕه‌تیه‌كان و ئاماده‌ییانی ساڵی 2009 پشوی به‌هاره‌یه، واته ته‌نها 10 رۆژ ده‌وامی خوێندن پێویستی به‌قه‌ره‌بو ده‌بێت.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ئەو خشتەیەشی بڵاوكردوه‌ته‌وه کە بەپێی ئەوە ناوەندەکانی خوێندن پابەندی قەرەبووکردنەوەی پشووەکان ببن.
ئەوەشی ڕاگەیاندووە لەبارەی قوتابخانه‌و په‌یمانگا حكومیه‌كانه‌وه، تاقیكردنه‌وه‌ی وه‌رزی دوه‌می پۆلی 12ی ئاماده‌یی به‌هه‌مو به‌شه‌كانیه‌وه له 4-4-2020 بۆ 15-4-2020 نیسان دواده‌خرێت، تاقیكردنه‌وه‌ی وه‌رزی دوه‌می پۆله ناكۆتاكانیش له 9-5-2020ه‌وه بۆ 12-5-2020 دواده‌خرێت واته پێش جه‌ژنی ره‌مه‌زان.
ئەوەش هاتووە، تاقیكردنه‌وه‌ی نیشتمانی پۆلی 9ی بنه‌ڕه‌تی له 1-6-2020ه‌وه بۆ 6—6-2020 دواده‌خرێت، تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌زمونه گشتیه‌كانی 12ی ئاماده‌ییش له 2-6-2020 بۆ 7-6-2020 دواده‌خرێت.
لەبارەی پشووی ناوەندە ناحکومیەکانیشەوە دەڵێت، " پشوه راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران جێبه‌جێده‌كه‌ن تا 24-3-2020 و له‌به‌ر رۆشنایی سیستم و شێوازی تاقیكردنه‌وه‌كانیش، خشته‌ی خۆیان رێكده‌كه‌نه‌وه به‌مه‌رجێك له‌دوای 23ی ئاداره‌وه بێت".
لە کۆتایشیدا وەزارەتی پەروەردە ئاماژەی بەوە کردووە، ئه‌و قوتابخانه‌نه‌ی كه سیستم و پرۆگرامی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ش په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن، وابه‌سته‌ن به‌كاته‌كانی تاقیكردنه‌وه‌ی قۆناغی 9ی بنه‌ڕه‌تی و 12ی ئاماده‌یی و له‌هه‌مانكاتیشدا پێویسته ره‌چاوی خشته‌ی پلانه‌كانی وه‌زاره‌ت بكه‌ن.
PM:03:07:26/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 5120
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت