كۆرۆنا گەیشتە یەكەم وڵات لە ئەمریكای لاتین


وێستگە نیوز-
حكومەتی بەرازیل یەكەمین حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنای لە وڵاتەكەیدا ئاشكراكرد.

پاش بڵاو بوونەوەی كۆرۆنا و پەلكێشانی بۆ زۆرێك لە وڵاتانی جیهان، ئەمڕۆ لە بەرازیل یەكەم حاڵەت تۆماركرا.

حكومەتی بەرازیل ئاشكرایكرد كە یەكەم حاڵەتی كۆرۆنای تۆماركردووە، بەو جۆرە بەرازیل یەكەم وڵاتە لە كیشوەری ئەمریكای لاتین ئەو ڤایرۆسەی پێبگات.

پێشتر كۆرۆنا لە ئەمریكا و ئاسیا و رۆژهەڵاتی ئۆسترالیا و ئەوروپا بڵاو بۆتەوە و رۆژانە رێژەكەی بەرەو زیاتر دەبێت بە پێی ئەو زانیاریانەی میدیاكانی جیهان بڵاوی دەكەنەوە.

د.ح
 


PM:02:07:26/02/2020


ئه‌م بابه‌ته 3040 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت