وتەبێژی حكومەت روونكردنەوە لەسەر پشووی خوێندنگە و زانكۆكان بڵاو دەكاتەوە


وێستگە نیوز-
لە روونكردنەوەیەكدا د.جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان زانیاری زیاتر لە بارەی پشووی خوێندنگە و زانكۆ و دایەنگاكان بڵاو دەكاتەوە.

جوتیار عادل لە روونكردنەوەیەكدا سەبارەت بە بڕیارەكانی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران ئاشكرایكرد كە لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن و باخچە و قوتابخانە و پەیمانگاکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە (حکومی و ناحکومی / ئەهلی) لە ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٠/٢/٢٦ تاوەکو ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٠/٣/١٠ دەبێتە پشووی فەرمی، و (ڕۆژانی ١١ - ٢٠٢٠/٣/٢٣ پشووی ساڵانەی خوێندنە لە بەهار)، و ڕۆژی سێشەممە ٢٠٢٠/٣/٢٤ خوێندن لەو شوێنانە دەستپێدەکاتەوە..

هەروەها لە سەرجەم زانکۆ و پەیمانگاکانی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی (حکومی و تایبەتەکان) لە ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٠/٢/٢٩ تاوەکو ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتـی ٢٠٢٠/٣/٣١ دەبێتە پشـووی فەرمی (کە ڕۆژانی ١١ - ٢٠٢٠/٣/٢٣ لەخۆ دەگرێت وەک پشووی ساڵانەی خوێندن لە بەهار)، و ڕۆژی چوارشەممە ٢٠٢٠/٤/١ خوێندن لەو شوێنانە دەستپێدەکاتەوە.

باس لەوەش دەكات كە " بەڕێزان هەردوو وەزیری پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەسەڵاتی قەرەبووکردنەوەی ئەو ڕۆژانەیان هەیە کە بە پشوو ئەژمارکراون بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٩ - ٢٠٢٠."
وتیشی " وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دەسەڵاتی ڕێکخستنەوەی دەوامی دایەنگە و خوێندنگە و پەیمانگاکانی سەر بە وەزارەتیان پێ دەدرێت بە ڕەچاوکردنی بڕگەکانی ئەم بڕیارە و مەبەستەکانی دەرچوونی."

دەقی روونكردنەوەكە

روونكردنەوەیەك لەگوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە
دوابەدوای كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران، ئەنجوومەن ژمارەیەك بڕیاری پەیوەست بەپشووی ناوەندەكانی خوێندن دەركرد، لەم بارەیەوە بەپێویستمان زانی ئەم رونكردنەوەیە لەبارەی ئەم بابەتەوە بخەینەڕوو.

پشووەكان بەم شێوەی خوارەوە دەبێت:

١. لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن و باخچە و قوتابخانە و پەیمانگاکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە (حکومی و ناحکومی / ئەهلی) لە ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٠/٢/٢٦ تاوەکو ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٠/٣/١٠ دەبێتە پشووی فەرمی، و (ڕۆژانی ١١ - ٢٠٢٠/٣/٢٣ پشووی ساڵانەی خوێندنە لە بەهار)، و ڕۆژی سێشەممە ٢٠٢٠/٣/٢٤ خوێندن لەو شوێنانە دەستپێدەکاتەوە.

٢. لە سەرجەم زانکۆ و پەیمانگاکانی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی (حکومی و تایبەتەکان) لە ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٠/٢/٢٩ تاوەکو ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتـی ٢٠٢٠/٣/٣١ دەبێتە پشـووی فەرمی (کە ڕۆژانی ١١ - ٢٠٢٠/٣/٢٣ لەخۆ دەگرێت وەک پشووی ساڵانەی خوێندن لە بەهار)، و ڕۆژی چوارشەممە ٢٠٢٠/٤/١ خوێندن لەو شوێنانە دەستپێدەکاتەوە.

٣. بەڕێزان هەردوو وەزیری پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەسەڵاتی قەرەبووکردنەوەی ئەو ڕۆژانەیان هەیە کە بە پشوو ئەژمارکراون بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٩ - ٢٠٢٠.

٤. وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دەسەڵاتی ڕێکخستنەوەی دەوامی دایەنگە و خوێندنگە و پەیمانگاکانی سەر بە وەزارەتیان پێ دەدرێت بە ڕەچاوکردنی بڕگەکانی ئەم بڕیارە و مەبەستەکانی دەرچوونی.
د.جوتیار عادل
گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان
٢٠٢٠/٢/٢٦
 


AM:09:15:26/02/2020


ئه‌م بابه‌ته 4168 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو