هۆكاری دواكه‌وتنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌ به‌غداوه‌ ئاشكرا بوو


وێستگه‌ نیوزـ

ئه‌ندامێكی كوردی لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌رله‌مانی عیراق هۆكاری دواكه‌وتنی موچه‌ی ئه‌م مانگه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی له‌ به‌غداوه‌ ئاشكراكرد و رایگه‌یاند كه‌ وه‌زیری دارایی واژووی له‌سه‌ر ناردنی موچه‌ كردوه‌.

له‌ لێدوانێكدا بۆ سایتی رووداوه‌، جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق رایگەیاند كه‌ له‌باره‌ی ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم قسه‌ی لەگەڵ فوئاد حسێن، وەزیری دارایی عیراق کردوه‌ وئه‌ویش پێی راگەیاندوه‌ كه‌ یەکێک لە بەڕێوەبەرە گشتییەکانی ‏وەزارەتی دارایی سەربەخۆیانە و بە پاساوی جێبەجێکردنی یاسای ‏دارایی، موچەکەی راگرتووە و وایزنیووە وەزیری دارایی دەسەڵاتی ‏ناردنی مووچەی بۆ هەریمی کوردستان نەماوە.
 
وتیشی: وەزیری دارایی سزای بەڕێوەبەرەکەی داوە، واژۆی لەسەر ‏ناردنی مووچەی فەرمانبەران کردوە، تا رێوشوێنە ‏یاساییەکانیش تەواودەبن چەند رۆژێکی دەوێت و دواتر بڕیاری ‏پێدانی مووچەی فەرمانبەران بە وەزارەتی دارایی دەگاتە لقی ‏هەولێری بانکی ناوەندیی عیراق.‏
 
ئەمەش لەکاتێکدایە، چەند مانگی رابردوو حکومەتی عیراق 17 بۆ 25ی مانگ مووچەی ‏فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی دەنارد، بەڵام تائێستا ‏مووچەی ئەم مانگەی نەناردووە.‏


PM:10:34:25/02/2020


ئه‌م بابه‌ته 11260 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو