بەهۆی كێشە لەسەر نۆرەی وەرگرتنی بەنزین كەسێك كوژرا


وێستگە نیوز-تانیا كفری
لە ناحیەی ژاراوەی سەر بە قەڵادزێ بەهۆی دروستبوونی كێشەیەكەوە لەسەر وەرگرتنی بەنزیك كە دوێنێ روویداوە ئەمڕۆ كەسێك كوژراو كەسێكیش بریندارە.


سەرچاوەیەك بۆ وێستگە نيوز ئاشكرایكرد دوێنێ لە كاتی وەرگرتنی بەنزیندا لەسەر نۆرەی بەنزین بۆتە كێشە، ئەمڕۆش جارێكی دیكە بەهۆی دەمەقاڵیەكەی دوێنێوە كێشەكە گەورەبووە و بۆتە شەڕ لە ئەنجامدا كەسێك كوژراوە و كەسێكی دیكەش بریندار بووە.

كوژراوەكە ناوی واحید عەبدوڵڵایە و تەمەنی 45 ساڵە، لە ئێستاشدا پۆلیسی ئیدارەی ڕاپەڕین لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەكات.

شەوی پێشوو بەهۆی دەنگۆی دروستبوونی نەمانی بەنزین لە بەنزینخانەكانی هەرێمی كوردستان، قەرەباڵغی دروست بوو، بەڵام ئەمڕۆ دەركەوت كە هیچ قەیرانێكی بەنزین لە ئارادا نییە و حكومەتیش روونكردنەوەی بڵاو كردەوە.

د.ح

 


PM:08:03:25/02/2020




ئه‌م بابه‌ته 7280 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت