وێستگه نیوز-
د.سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ئەمڕۆ لەمیانەی بەشداربوونی لەكۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: ئێران كێشەی ژمارەی مردووان نییە بۆ نەخۆشی كۆرۆنا، بەڵكو كاتێك رایگەیاند كە خەڵك مردبوو، ئەوان لەوە دەترسن لەژێر كۆنتڕۆڵ نەمێنێت، چونكە ئێستا لەشارە كوردییەكان و شارەكانی دیكەش ئەو حاڵەتە دەركەوتووە.
سه‌باح هه‌ورامی به‌رێوبه‌ری ته‌ندروستی شاری سلێمانی له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند كه ته‌نها له‌ماوه‌ی سێ رۆژدا 700 كه‌س له‌سنوری باشماخه‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ شاری سلێمانی.
وتیشی: دوێنێ بۆ چاره‌سه‌ركردنی مانه‌وه‌ی ئه‌و 700 كه‌سه من و قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و هه‌ڤاڵ ئه‌بو به‌كر پارێزگاری سلێمانی 24 كاتژمێر به‌دوای هۆتێلدا گه‌ڕاوین.
سه‌باح هه‌ورامی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ده‌كرد كه‌س له‌به‌ر "سومعه‌ی هۆتێله‌كه‌ی ڕێگه‌ی نه‌ئه‌دا ئه‌و كه‌سانه‌یان تیادا دابنێین و بیانخه‌ینه ژێر چاودێری پزیشكییه‌وه، دواجار له‌رێگه‌ی په‌یوه‌ندییه شهخسییهكانمانهوه هۆتێلمان دابین كرد".
ناوبراو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد كه هەندێك له‌وانه‌ی ئێستا له‌هۆتێله‌كاندا له‌ژێر چاودێریدان داوای مه‌شروب و نێرگه‌له‌مان لێ ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها وتی "گله‌ییه‌كانی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی له‌هۆتێله‌كان جێگه‌مان كردوونه‌ته‌وه له‌جێگه‌ی خۆیه‌تی، به‌ڵام ده‌بێت هه‌موو لایه‌ك بزانێت كه له‌هۆتێلی سێ ئه‌ستێره كه‌متر داماننه‌ناون".
سه‌باح هه‌ورامی وتی "دوور نییه له‌داهاتوودا بهخێمه نه‌خۆشخانه‌ی دروست بكه‌ین".
سه‌باح هه‌ورامی وتی "ئێمه ساتری یه‌كه‌ممان له‌شه‌ره‌كه‌دا بڕاوه، ئێستا ساتری دووه‌م ده‌بێت تۆكمه بكه‌ین كه چاره‌سه‌رییه".
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی جەخت دەكاتەوە لەوەی تائێستا هیچ حاڵەتێكی نەخۆشی كۆرۆنا لەشاری سلێمانی و هەرێمی كوردستان تۆمار نەكراوە، بەڵام هۆشداریش لەنەبوونی شوێن دەدات و دەڵێت: بەدووری مەزانن بەخێمە نەخۆشخانە دروست بكەن.
ئەمڕۆ لەپارێزگای كەركوك چوار تووشبوو بەنەخۆشی كۆرۆنا راگەیەندرا، هەر ئەمڕۆش ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كۆبووەوە و بڕیاریدا بەراگرتنی دەوامی خوێندنگەكان لەسبەینێوە تا 24ی مانگی داهاتوو ئەوەش بۆ پاراستنی زیاتری هاوڵاتیان لەو نەخۆشییە.
PM:04:48:25/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 46192
جار خوێنراوهتهوه