هەواڵێكی نوێ لە بارەی ئەو هاوڵاتیە ئێرانیەی لە نەجەف تووشی كۆرۆنا بووە


وێستگە نیوز-
بە پێی رێككەوتنێك لە نێوان كونسوڵیەتی ئێران لە وەزارەتی تەندروستی عیراق ئەو هاووڵاتییە ئێرانییەی تووشی كۆرۆنا بووە لە شاری نەجەف ڕەوانەی ئێران دەكرێتەوە.


سەرچاوەیەكی هەواڵی عێراقی ئاشكرایكرد ئەو قوتایبەی حەوزەی عیلمی كە خەڵكی ئێرانە و دوو رۆژە لە نەجەف لە ژێر چاودێری پزیشكیدایە دەنێًردرێتەوە ئێران، ئەوەش بە رێككەوتن و هەماهەنگی نێوان تەندروستی عیراق و كونسوڵیەتی ئێران لە شاری نەجەف.

دوێنێ تەندروستی شاری نەجەف رایگەیاند كە حاڵەتێكی كۆرۆنا تۆماركراوە، هەڵگرەكەشی قوتابیە و خەڵكی شاری قومە.

د.ح
   


PM:03:27:25/02/2020


ئه‌م بابه‌ته 13064 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت