موقته‌دا سه‌در دوو داواكاریی جیاواز له‌ بارزانی و شاسوار عه‌بدولواحید ده‌كات

‌شاسوار عەبدولواحید و موقتەدا سەدر و مەسعود بارزانی

وێستگه‌ نیوزـ

رابه‌ری ره‌وتی سه‌در دوو داواكاریی جیاوازی له‌ سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ كرد وتی با بارزانی هاوسۆزی ئه‌مریكا نه‌بێت و شاسوار عه‌بدولواحیدیش له‌ پشتیوانی و ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان به‌رده‌وام بێت.

لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا كه‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 24ی شوباتی 2020، په‌خش كرا، موقته‌دا سه‌در، رابه‌ری ره‌وتی سه‌در داوای لە مەسعود بارزانی کرد  هاوسۆزی و لایەنگیری  بۆ ئەمریکییەکان  نیشاننەدات چونکە ئەمریکییەکان بە وتەی ئەو  " داگیرکەرن و سودیان نییە".

سەدر داواشی لە بارزانی و لایەنەکانی کورد و سوننە کرد " واز لە دابەشکاریی حزبی بهێنن و  هەموومان هەوڵبدەن حکومەتی‌ باش بۆ عێراق دروستبکرێت".

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی به‌رنامه‌ ته‌له‌فزیۆنییه‌كه‌دا، رابه‌ری ره‌وتی سه‌در داوایه‌كی ئاراسته‌ی شاسوار عەبدولواحید، سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ كرد و وتی: "با شاسوار عه‌بدولواحید بەردەوام بێت لە پشتگیری و ئەنجامدانی خۆپیشاندانەکان چونکە  بەرپرسانی کوردیش گەندەڵن و هاوشێوەی بەغدا و باشوری عێراق، گەندەڵیش لە هەرێمی کوردستان هەیە".


PM:11:14:24/02/2020


ئه‌م بابه‌ته 16904 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو