عه‌لاوی: هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت ساڵێكی ده‌وێت


وێستگه‌ نیوزـ

سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراوی عیراق رایگه‌یاند كه‌ رێوشوێنه‌كانی بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی پێشوه‌ختی بێگه‌ر له‌ عیراقدا، له‌ ماوه‌ی ساڵێكدا ئه‌نجام ده‌درێت.

له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر، محەمەد تۆفیق عەلاوی، سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق رایگه‌یاند: حکومەتی نوێ پابەند دەبێت بە گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پێشوەختی ئازاد و پاک و لەماوەی ساڵێکدا ئەنجامدەدرێت.
 
وتیشی: دەبێت کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان کاتێك بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن دیاری بکات.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ په‌رله‌مانی عیراق رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتووی بۆ سازكردنی دانیشتنێكی تایبه‌ت به‌ متمانه‌دان به‌ كابینه‌كه‌ی عه‌لاوی دیاری كرد به‌و مه‌رجه‌ی عه‌لاوی پێشوه‌خت ناوی كاندیده‌كانی ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكات.


PM:10:47:24/02/2020


ئه‌م بابه‌ته 2700 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت