كەشناسی: شەپۆلێكی باران بارین بەڕێوەیە


وێستگە نیوز
لە راگەیەندراوێكدا بەرێوەبەرایەتى گشتى کەشناسی و بوومەلەرزەزانى - بەشى پێشبینى، ئاشكرایكرد شەپۆلێکى باران بارین بە تایبەتى لەسەر بەشى باشوورى هەرێمى کوردستان دروست دەبێت.


لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە "سەنتەرى کاریگەرى نزمە پاڵە پەستۆیەک دەکەوێتە سەر ناوەڕاستى عێراق ,کاریگەریەکەى درێژدەبێتەوە بۆ سەر بەشێک لە ناوچەکانمان.

بە پێی راگەیەندراوەكە ئەم شەو باران بارین لە کاتەکانى شەودرەنگدا لە بەشێک لە ناوچەکانمان دەست پێ دەکات، ئاستى باران بارینەکە لەسەر بەشەکانى باشوورى هەرێم زیاتر دەبێت بەتایبەتى بەشێک لە (ئیدارەى گەرمیان وە بەشێک لە ناوچەکانى باشوورى پارێزگاى سلێمانى) لە کاتى زیاد بوون و بەهێز بوونى کاریگەرى ئەم شەپۆڵە پێشبینى دەکرێت ئاستى باران بۆ بارانى بە لێزمە بگۆردرێت لە ناوچەکانى ئاماژە پێکراو وە ئەگەرى دروست بوونى هەورە تریشقەش هەیە لە کاتى بارانى بە لێزمە .

لە كۆتاییدا دەڵێت لە درەنگانى شەوى سێ شەممە دا کاریگەرى لە سەر ناوچەکانى باشوورى هەرێم کۆتاى دێت بەڵام لەسەر ناوچەکانى ترى هەرێم لە کاتێکى زووتر کۆتاى دێت.

د.ح
 


AM:11:26:24/02/2020


ئه‌م بابه‌ته 1740 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو