هه‌فته‌نامه‌ی رووداو داخرا
وێستگه نیوزـ
یه‌كێك له دامه‌زرێنه‌رانی تۆڕی میدیایی رووداو ماڵئاوایی له هه‌فته‌نامه‌كه ده‌كات و ئاشكرایكرد كه سبه‌ینێ دوا ژماره‌ی هه‌قته‌نامه‌ی روودا و ده‌رده‌چێت و دواتر هه‌فته‌نامه‌كه دابخرێت
رێبوار كه‌ریم وه‌لی، یه‌كێك له دامه‌زرێنه‌رانی تۆڕی میدیایی رووداو له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تیی خۆی و له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك ماڵئاوایی له هه‌فته‌نامه‌ی رووداو كردووه و نوسیویه‌تی: سبەی دوایین ژمارەی ھەفتەنامەی رووداو دەردەچێ. دەستخۆشی لە یەک بە یەکی ھاوکارانم دەکەم . ئاکۆ محەمەد و سەلام سەعدی وەک دوو ئیشکگر لە ماوەی نزیک بە 12 ساڵ خەرمانێکی پڕ بەرەکەتیان پێشکەشی رۆژنامەنووسیی کوردی کرد. دەستیان خۆش بێت.
رێبوار كه‌ریم وه‌لی، شانازیی به‌كار كردن له‌و هه‌فته‌نامه‌یه كردووه و ده‌ڵێت: "جێگەی شانازیمە کە 11 ساڵە لەو ھەفتەنامەیە، بێ ھیچ سانسۆر و خۆسانسۆرییەک ئەوەی ویستوومە نووسیومە و، بۆ من وەک مەدرەسەیەک وابوو کە تێیدا ھەموو تواناکانی خۆم لە بواری رۆژنامەوانیدا پەرە پێدا. شانازییەکی دیکەی گەورەی ژیانم ئەوەیە کە ناونانی ھەفتەنامەکە سەرباری ئەوەی من ساڵێک دوای دەرچوونی پەیوەندیم پێوە کرد لەسەر پێشنیازی من بوو کە رووداو بێت. دواتریش ھەر لەسەر بناخەی ھەفتەنامەکەوە ئەو تۆرە مێدیاییە جیھانییە بە ھەمان ناو گەشەی کرد."
PM:11:24:23/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 4924
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت