واده‌ی داخستنی سنوره‌كانی عیراق به رووی ئێرانییه‌كاندا درێژكرایه‌وه
وێستگه نیوزـ
ده‌سته‌ی ده‌روازه سنورییه‌كانی عیراق ماوه‌ی داخستنی سنوره‌كانی به رووی گه‌شتیاران و هاوڵاتیانی ئێران درێژ كرده‌وه.
ئه‌مشه‌و یه‌كشه‌ممه، ده‌سته‌ی ده‌روازه سنورییه‌كانی عیراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه داخستنی سنوره‌كانی به رووی گه‌شتیاران و هاوڵاتیانی ئێران بۆ ماوه‌ی 15 رۆژی دیكه درێژگراوه‌ته‌وه.
راشیگه‌یاندوه كه به هه‌مان شێوه رێگه نادرێت عیراقییه‌كانیش سه‌ردانی ئێران بكه‌ن.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه ڤایرۆسی كۆرۆنا له ئێران كه له كۆتایی هه‌فته‌ی رابردوه‌وه له ئێران بڵاوبوه‌ته‌وه و عیراقیش بۆ رێگرتن له ه‌یشتنی ڤایرۆسه‌كه به ناوخۆی وڵات، سه‌رجه‌م ده‌روازه سنورییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران داخستووه.
به‌پێی ئاماره فه‌رمییه‌كانی ئێران، تائێستا له‌و وڵاته 8 كه‌س به ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیانله‌ده‌ستداوه و ده‌یانی دیكه‌ش تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون.
PM:10:47:23/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 2212
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت