به‌غدا.. له گۆڕه‌پانه‌كانی خۆپیشاندان پێكدادان روویدا و كوژراو و بریندار هه‌یه
وێستگه نیوزـ
له گۆڕه‌پانی خه‌لانی له شاری به‌غدا پێكدادان روویدا و به‌هۆیه‌وه خۆپیشانده‌رێك كوژرا و 12ی دیكه‌ش بریندار بوون.
ئه‌مشه‌و له گۆڕه‌پانی خه‌لانی و ده‌وروبه‌ری كه ده‌كه‌وێته ناوه‌ڕاستی شاری به‌غدا، شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزی چه‌كداری ناوچه‌كه روویداوه و به‌هۆیه‌وه خۆپیشانده‌رێك كوژرا و 12ی دیكه‌ش برینداربوون.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه خۆپیشاندانه‌كانی به‌غدا و شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق ئارامیی به‌خۆوه بینووه و حزبه سیاسییه‌كانی عيراق سه‌رقاڵی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێن به سه‌رۆكایه‌تیی محه‌مه‌د عه‌لاوی كه له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه ره‌تكراوه‌ته‌وه.
PM:09:36:23/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 2212
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت