د. کازم فاروق: پارتی و یەکێتی دەیانەوێت رێگە مەدەنیەکان لەبەرچاوی خەڵک ناشرین بکەن
"وێنەکە/ ھەولێر - ئیسکان شەوێك پێش خۆپیشاندانەکە"
وێستگه نیوز ـ
سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، لە ماوهی 24 كاتژمێری رابردوودا له ههولێر سێ كهس به هۆی رووداوی هاتوچۆوه گیانیان له دهستداوه و له ههرێمی كوردستانیش بههۆی شێرپهنجهوه پێنج كهس گیانیان له دهستداوه، بەڵام ھیچ کەسێك بەھۆی خۆپیشاندانەوە لە ھیچ شارێکی ھەرێمی کوردستان نەبوون بەقوربانی، تەنانەت یەك کەسیش بریندار نەبوو.
د. كازم فاروق، سهرۆكی فراكسیۆنی نهوهی نوێ له پهرلهمانی كوردستان لهلاپهڕهی خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتی فهیسبوك بڵاویكردووهتهوه: "لە ھەولێر بەھۆی رووداوی ھاتووچۆوە سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و پێنج ھاوڵاتیش بریندار بوون (کە بەشێکی سەرەکی ھۆکارەکەی رێگاوبانە خراپەکانی ئەم دەسەڵاتەیە)".
ئاماژهی بهوهشداوه: "بەھۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە زیاتر لە پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە لە ھەموو کوردستان (کە بەشێک لە ھۆکارەکەی ئەو ھەموو دوکەڵ و ژینگە پیسە و دەرمانە بێ کوالێتییەکانی کۆمپانیاکانی سەر بە دەسەڵاتە)".
كازم فاروق ئاماژهی بهوهشداوه: "چەندین گەنج سەری خۆیان ھەڵگرتووە و رۆشتوون بۆ خاریج و بەداخەوە رەنگە ھەندێکیان بوبێتن بە قوربانی، ھاوشێوەی ئەو ھەموو گەنجە تەمەن 20-30 ساڵانەی کە ئەم دەسەڵاتە لە بێکاری و بێگوزەرانیدا چەندین ساڵە ڕاویان دەنێت، بەڵام ھیچ کەسێك بەھۆی خۆپیشاندانەوە لە ھیچ شارێکی ھەرێمی کوردستان نەبوون بەقوربانی، تەنانەت یەك کەسیش بریندار نەبوو".
ئهوهشی وتووه: "پارتی و یەکێتی بەردەوام دەیانەوێت رێگە مەدەنیەکان لەبەرچاوی خەڵک ناشرین بکەن و خەڵک بێھیوا دەکەن، بەڵام خەڵک زۆر ھۆشیارترە و دوێنێ یەکەم پەیامی خۆی دا بەرووی دەسەڵاتدا، پشتیوان بەخوا بەردەوامیش دەبین".
ئەوەش لەکاتێکدایە، دوێنێ شەممە 22ی شوباتی 2020، بە بەشداری شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، بەشێک لە هاوڵاتییانی شاری سلێمانی لە پارکی ئازادی دژی گەندەڵی و نەبوونی خزمەتگوزاری و هەلی کار خۆپیشاندانیان کرد و لە هەولێر و هەڵەبجە و دهۆکیش هێزە ئەمنییەکان رێگرییان لە هاوڵاتییان کرد خۆپیشاندان بکەن.
لە خۆپیشاندانەکەدا سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند، "ئەگەر داواکاریەکانمان جێبەجێ نەکرێن خۆپیشاندانی گەورەتر دەکەین."
وتیشی: "ئێستا دەیان ھەزار کەس خۆپیشاندان دەکەن دڵنیابن جارێکی تر دەبێتە ملیۆنان کەس".
هــ. ر
PM:05:47:23/02/2020
ئهم بابهته 2384
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت