بافڵ تاڵه‌بانی له‌سه‌ر داوای بارزانی به‌شداری كۆبونه‌وه‌یه‌ك ده‌كات
بافڵ تاڵه‌بانی
وێستگه نیوز-
وابڕیاره سبه‌ی دووشه‌ممه، 24 ی شوباتی 2020 بافڵ تاڵه‌بانی له‌سه‌ر داوای بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌ردانی شاری هه‌ولێر بكات و به‌شداری كۆبونه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێم بكات.
مستەفا چاوڕەش، ئەندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به‌وێستگه نیوزی ڕاگه‌یاند كۆبونه‌وه‌كه گرنگه‌و سبه‌ی بافڵ تاڵه‌بانی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی له‌سه‌ر داوای بارزانی سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كات و به‌شدار ده‌بێت.
به‌پێی زانیارییه‌كانی مسته‌فا چاوڕه‌ش ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، كۆبونه‌وه‌كه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر دوو ته‌وه‌ری گرنگ به‌رنامه‌كانی به‌رێوه‌ده‌چێت یه‌كه‌میان به‌شداری كورد له كابینی نوێی حكومه‌تی عێراق، دووه‌م بارودۆخی ئه‌منی ناوچه‌كانی كه‌ركوك و خانه‌قین و موسڵ و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان.
هاوكات ئەمڕۆ یەکشەممە 23 ی شوبات-ی 2020 ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان پڕۆگرامی حزبەکەی پەسەند کرد.
مسته‌فا چاوڕه‌ش ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان دوای كۆتاییهاتنی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا پرۆگرامی یه‌كێتی به زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سه‌ند كرا و هاوكاتیش ڕاپۆرته‌كه‌ی كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ بۆ كۆنگره قسه‌ی له‌سه‌ر كرا و په‌سه‌ند كرا.
لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراقەوە و بەشداری یەکێتی تێیدا، مستەفا چاوڕەش وتی، "ده‌مانه‌وێت به‌شێك بین له حكومه‌تی عیراق و دژایه‌تی ناكه‌ین و نامانه‌وێت حزبی كارتۆنی به ناوی كورده‌وه له به‌غدا قسه بكات".
رۆژی 18 ی شوبات-ی 2020 ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان كۆبۆوه‌و تێیدا بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی بە هاوسەرۆکانی یەکێتی هەڵبژێردران.
لە کۆبوونەوەی 18 ی مانگی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیدا هه‌ر یه‌ك له بافڵ تاڵه‌بانی و لاهور شێخ جه‌نگی به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی 93 ئەندامی ئامادەبوو 92 دەنگیان بەدەستهێنا.
PM:02:33:23/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 21576
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت