ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی پڕۆگرامی حزبەکەی پەسەند کرد
وێستگە نیوز-
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٣ ی شوبات-ی ٢٠٢٠ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان پڕۆگرامی حزبەکەی پەسەند کرد.
مسته‌فا چاوڕه‌ش ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان دوای كۆتاییهاتنی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا پرۆگرامی یه‌كێتی به زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سه‌ند كرا و هاوكاتیش ڕاپۆرته‌كه‌ی كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ بۆ كۆنگره قسه‌ی له‌سه‌ر كرا و په‌سه‌ند كرا.
لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراقەوە و بەشداری یەکێتی تێیدا، مستەفا چاوڕەش وتی، "ده‌مانه‌وێت به‌شێك بین له حكومه‌تی عیراق و دژایه‌تی ناكه‌ین و نامانه‌وێت حزبی كارتۆنی به ناوی كورده‌وه له به‌غدا قسه بكات".
s . R
PM:12:54:23/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 2732
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت