ئێران.. زانكۆ و خوێندناگاكان لە تاران و ژمارەیەك پارێزگای دیكە داخران


وێستگە نیوز-
حكومەتی ئێران بە فەرمی بڕیاری داخستنی زانكۆ و خوێندنگاكانی لە تاران و ژمارەیەك پارێزگای دیكە بەهۆی مەترسی ڤایرۆسی كۆرۆناوە دەركرد.

بڕیاری داخستنی زانكۆ و خوێندنگاكان لە بەشێك لە پارێزگاكانی ئێران دوای ئەوە دێت كە كۆرۆنا مەترسی لە سەر ئەو وڵاتە دروست كردووە پاش بڵاو بوونەوەی كە تا ئێستا شەش حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆماركراوە، بەڵام ژمارەیەكی دروست لە بارەی تووش بوانەوە بڵاو نەكراوەتەوە.
 
هاوكات شەوی رابردوو پارێزگای سنە لە رۆژهەڵاتی كوردستان دەوامی فەرمی قوتابخانە و زانكۆكانی راگرت لەبەر مەترسی بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

د.ح


AM:10:18:23/02/2020


ئه‌م بابه‌ته 864 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو