وەزیری تەندروستی بۆ وێستگە نیوز: هەموو ئامادە كاریەكمان كردووە


وێستگە نیوز-تانیا كفری
وەزیری تەندروستی بۆ وێستگە نیوز ئاشكرایكرد كە هەموو ئامادەكارییەكیان كردووە بۆ رووبەڕوو بوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ئەگەرەكانی بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسەكە لە هەرێمی كوردستان.

لە لێدوانێكدا بۆ وێستگە نیوز سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێمی كوردستان ئاشكرایكرد كە وەزارەتەكەیان سەرجەم ئامادەكارییەكی كردووە بۆ ئەگەری بڵاو بوونەوەی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان.

باسی لەوەشكرد كە شەوی رابردوو كێشەیەك بووە لە مەرزی باشماخ بەهۆی ئەو هاووڵاتیانەی لە ئێرانەوە گەڕاونەتەوە، ئێستا سەرجەمیان خراونەتە ژێر چاودێرییەوە كە ژمارەیان 200 كەسە و پاش دڵنیا بوون لە تەندروستیان و لەوەی كە تووشی ڤایرۆسەكە نەبوون رێگەیان پێدەدرێت بگەڕێنەوە ناو ماڵ و منداڵی خۆیان، هەر كەسێكیش بگەڕێتەوە بە هەمان شێوە دەبێت بۆ ماوەی چەند رۆژێك لە ژێر چاودێریدا بێت لە شوێنی تایبەت.

سەبارەت بە گرانبوونی دەمامكیش لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان سامان بەرزنجی ئاشكرایكرد كە لیژنەیەكیان پێكهێناوە و چاودێری بازاڕ دەكەن و هەركەس نرخی دەمامك گرانبكات رووبەڕووی لێپرسینەوە و سزا دەبێتەوە.

د.ح 


PM:08:33:22/02/2020


ئه‌م بابه‌ته 2204 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت