سبەی مووچەی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان دابەش دەكرێت


وێستگە نیوز-
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند سبەینێ مووچەی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان دابەش دەكرێت.

لە راگەیەندراوێكدا وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردەوە سبه‌ی یه‌كشه‌ممه ٢٠٢٠/٢/٢٣‌ مووجه‌ی ‌ وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتیه‌كان دابه‌ش ده‌كرێت ".

هاوكات رۆژیپێنجشه‌ممه‌ی رابردوو 20ی شوباتی 2020، مووچه‌ی وه‌زاره‌تی داد دابه‌ش كرا و بڕیارە دابەشكردنی مووچە بەردەوام بێت.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ ئەو مووچەیەی‌ دابەشدەکرێت مووچەی‌ مانگی‌ 11ی‌ ساڵی‌ رابردووە و 12یەمین مووچەیە بەبێ پاشەکەوت دابەشبکرێت.

د.ح


PM:07:44:22/02/2020


ئه‌م بابه‌ته 4840 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو