قایمقامییەتی سلێمانی: هەر شوێنێك نرخی دەمامك گران بكات لێپێچێنەوەی لەگەڵ دەكرێت


وێستگە نیوز-
لە راگەیەندراوێكدا لیژنەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی و چاودێری بازرگانی سلێمانی ئاشكرایكرد كە بەدواداچوون بۆ نرخی دەمامك لەبازاڕەكانی سلێمانی دەكەن و ڕێگری دەكەن لەهەر گرانفرۆشییەك.

سۆران عەبدولغفور، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی ڕاگەیاند، لەمیدیاكانەوە زۆر تەركیز كراوەتە سەر زیادبوونی فرۆشتنی دەمامك، بۆیە له‌گه‌ڵ لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی بەدواداچوون دەكەن ئەگەر شوێنێك نرخ گران بكات لێپێچێنەوەی یاسایی لەگەڵدا دەكەن.

ئاماژەی بەئەوەشدا، بەهیچ شێوەیەك دەمامك ناشاردرێتەوە، چونكە دوكاندارەكان بۆ فرۆشتنیان هێناوە، لیژنەكانیش دەچنە كۆگای دوكانەكانەوە ئەگەر بیشارنەوە، بێگومان لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەكەن.

باسی لەئەوەشكرد، ناهێڵن گرانفرۆشی دروستبێت، هەر هاوڵاتییەكیش سكاڵایەكی هەیە و دەزانێت گرانفرۆشی دروستبووە یان دەمامك شاردراوەتەوە، با لیژنەكان ئاگادار بكاته‌وه‌.

ڤایرۆسی كۆرۆنا، لەبەشێك لەوڵاتانی جیهان بڵاوبۆتەوە و وڵاتی ئێران كە نزیكترینە لەهەرێمی كوردستان، لە ئێستادا ئەو ڤایروسەی تێدابڵاوبۆتەوە و هاوڵاتیانی هەرێمیش بۆ خۆپارێزی لەو ڤایرۆسە دەمامك دەكڕن.


د.ح


PM:06:59:22/02/2020


ئه‌م بابه‌ته 2188 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت