بۆخۆپاراستن له كۆرۆنا په‌روه‌رده‌ی رۆژهه‌ڵاتی سلێمانی چالاكییه‌كانی راگرت
وێستگه نیوزـ
به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی رۆژهه‌ڵات له سلێمانی چه‌ند رێنماییه‌كی ده‌كرد كه مه‌به‌ست لێیان خۆپاراستنه له نه‌خۆشیی كۆرۆنا و بڕیاریدا ئەو چالاکییانە رابگرێت کە دەبنەهۆی دروستبونی قەرەباڵغی.
له ئاگادارییه‌كدا كه لاپه‌ڕه‌ی فه‌رمیی په‌روه‌رده‌ی رۆژهه‌ڵاتی سلێمانی بڵاویكردوه‌ته‌وه، عومه‌ر ساڵح ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی رۆژهه‌ڵات رایگه‌یاندوه "بەمەبەستی خۆپاراستن لە نەخۆشی و بەتایبەتی لە پەتای کۆرۆنا و باوەڕبوون بە (خۆپاراستن لە چارەسەر باشترە) ئاگاداری سەرجەم بەڕێوەبەرەکان و مامۆستایانی سەرجەم خوێندنگە وقوتابخانە و باخچەکانی سنوری پەروەردەی رۆژهەلات دەکەین کەپابەندی ئەم رێنماییانە بن لەلایەن لیژنەی باڵای سەر بە ئەنجومەنی وەزیران و لیژنەی پارێزگای سلێمانی دانراوەو پێویستە هەموان پابەندی بن:
یەکەم : رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی بەتەواوەتی جێبەجێ بکرێت.
دووەم: وانەی یەکەم رێنمایی بردێت بە قوتابیان و خوێندکاران.
سێهەم: هەموو چالاکیەکان کەدەبێتە هۆی دروستبوونی قەرەباڵغی رابگیرێت لە ڤیستیڤال وئاهەنگ و کۆڕ‌و سیمینار و گەشتی زانستی.
چوارەم: لەگەل بنکەی تەندروستی گەڕەکەکان هەماهەنگی تەواو بکرێت بۆ خۆپاراستن لە م نەخۆشی یە.
پێنجەم: گرنگی بە پاک‌وخاوێنی بدرێت‌و ئاو و پاککەرەوە دابین بکرێت.
شەشەم : لیژنەی پاک‌وخاوێنی قوتابخانە و لیژنەی فرۆشگا چالاکانە کاربکەن و بەدواداچوونی بەردەوام بکەن بۆ پاک‌وخاوێنی قوتابخانە و فرۆشگا بۆ دلنیابوون لە مەرجە تەندروستیەکان.
حەوتەم : هەر قوتابی خوێندکارێک ئەنفلۆنزا یان پەتای هەبوو کار ئاسانی بۆ بکرێت بۆ پشکنین و چارەسەر .
هەشتەم: پێویستە لە بەیانییەوە 23ی 2 یەکشەممە ێەم رێنماییانە جێبەجئ بکرێت.
PM:06:21:22/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 6756
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت