عامری: با كورد و سونە هاوكار بن بۆ دەرباز بوون لەم دۆخە مەترسیدارە


وێستگە نیوز-
هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح لە پەرلەمانی عیراق رایگەیاند سەرجەم  كوتلەكان پشتیوانیان لە پێكهێنانی كابینەی عەلاوی كردووە و هۆشداریش بە كورد و سوننە دەدات. 

لە وتەیەكدا كە ئەمڕۆ پێشكەشی كرد، هادی عامری وتی: ئەوە هەر فەتح و سەدرییەكان نەبوون كە محەمەد تۆفیق عەلاویان كاندید كرد بۆ سەرۆكوەزیران، بەڵكو هەموو پێكهاتەكان بە كورد و سوننەوە پشتیوانیان لێ کردووە.

بە وتەی عامری "سەرجەم كوتلەكانی پەرلەمان عەلاویان سەرپشك كرد بۆ دروستكردنی حكومەت و هەڵبژاردنی وەزیرەكانی لە دەرەوەی پشك پشكێنە".

سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح دەشڵێت "هەموو كوتلە سیاسییەكان جدین بۆ هەڵبژاردنی حكومەتێكی نوێ كە توانانی لە گێڕانەوەی قورسایی دەوڵەتی عیراق هەبێت، هەورەها دابینكردنی ئەمن و رێكارەكان بۆ هەڵبژاردنی پێشوەخت، لەبەر ئەوە هۆكارێكە بۆ گێڕانەوەی متمانە بە پڕۆسەی سیاسی لە عیراق".

هادی عامری هۆشداریی لە مەترسی دۆخەكەدا و داوای لە پێكهاتەكانی كورد و سوننە كرد "هاوكاتربن بۆ پەڕینەوە لەم هەڵدێرە مەترسیدارە".

د.ح


 


PM:05:43:22/02/2020


ئه‌م بابه‌ته 16680 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو