وێستگه نیوز ناوی كاندیدكراوانی حكومه‌تی نوێی عیراق بڵاوده‌كاته‌وه
وێستگه نیوزـ
بەپێی زانیارییەکانی وێستگە نیوز ناوی كاندیدانی كابینه‌ی محه‌مه‌د عه‌لاویان ئاشكرا كرد كه سێ وه‌زیری كوردی تێدایه و عەلاوی کوردیشی لە کاندیدەکانی ئاگادار کردوەتەوە.
وێستگە نیوز زانیویەتی كه محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی، سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی ته‌واو كردوه و ده‌یه‌وێت پۆسته وزارییه‌كان بدات به‌و كاندیدانه‌ی كه خۆی ناوه‌كانیانی دیاری كردووه.
هەربەپێی ئەو زانیارییانەی کە دەست وێستگە نیوز کەوتووە، عه‌لاوی سه‌ركردایه‌تیی كوردیشی له‌و ناوانه ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه بۆ پێكهێنانی كابینه‌كه‌ی كاندیدی كردون و هێشتا به‌شێك له وه‌زاره‌ته‌كانیش ماون كه ناوه‌كانیان دیاری نه‌كراوه.
ناوی كاندیده‌كان بۆ كابینه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراوی عێراق:
عه‌بدولغه‌نی ئه‌سه‌دی بۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆ
جومعه عیناد بۆ وه‌زاره‌تی به‌رگری
ساڵح ته‌میمی بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه
سه‌لام سێمسم بۆ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا
حسێن چه‌له‌بی بۆ وه‌زاره‌تی نه‌وت
شوان ته‌ها بۆ وه‌زاره‌تی دارایی
وه‌سه‌ن عه‌بود جاید بۆ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی
زوهره گه‌یلانی یان عادل كه‌ریم بۆ وه‌زره‌تی بازرگانی
ئه‌حمه‌د رازی بۆ وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوان
رزگار محه‌مه‌د ئه‌مین بۆ وه‌زاره‌تی داد
ماجد مه‌هدی حه‌نتوش بۆ وه‌زاره‌تی كاره‌با
نه‌بیل جاسم بۆ كاری راوێژكاری
عه‌لا خه‌تیب و عه‌بدولحه‌مید سائغ بۆ راگه‌یاندن
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه عه‌لاوی هێشتا كاندیدی بۆ وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده و پیشه‌سازی و پلاندانان و ئاوه‌دانكردنه‌وه و شاره‌وانی و كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو و رۆشنبیری و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و گواستنه‌وه و گه‌یاندن و كۆچ و كۆچبه‌ران دیاری نه‌كردوه.
PM:05:09:22/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 18208
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت