په‌رله‌مانتارێك: كۆبونه‌وه‌كه‌ی دووشه‌ممه‌ی په‌رله‌مان به‌بێ حه‌لبوسی و حه‌داد ساز ده‌كرێت
وێستگه نیوزـ
په‌رله‌مانتارێكی ئیئتلافی سائیرون به سه‌رۆكایه‌تیی موقته‌دا سه‌در رایگه‌یاند: كۆبونه‌وه‌ی رۆژی دووشه‌ممه‌ی په‌رله‌مان بۆ متمانه به‌خشین به سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ ساز ده‌كرێت.
ریاز مه‌سعودی، په‌رله‌مانتارێكی ئیئتلافی سائیرون رایگه‌یاند كه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مان له پشكی سوننه و به‌شیر حه‌داد، جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان له پشكی كوردیش ئاماده نه‌بن، دانیشتنه‌كه هه‌ر ساز ده‌كرێت.
راشیگه‌یاند كه سازكردنی دانیشتنه‌كه له‌سه‌ر راسپارده‌ی حه‌سه‌ن كه‌عبی، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان (پشكی شیعه) ساز ده‌كرێت و ئه‌و رێوشوێنه‌ش یاساییه و ناتوانرێت دانیشتنه‌كه هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه.
به‌وته‌ی ریاز مه‌سعودی، ئاماده‌نه‌بوونی حه‌لبوسی و حه‌داد له‌مپه‌ر بۆ دانیشتنه‌كه دروست ناكات كه تایبه‌ته به به‌خشینی متمانه به محه‌مه‌د عه‌لاوی، سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراوی عێراق، وتیشی: ئه‌وه‌ی كه ده‌بێته له‌مپه‌ر ته‌واونه‌كردنی رێژه‌ی یاسایی په‌رله‌مانتارانه، به‌ڵام به‌دووری زانی ئه‌وه رووبدات.
PM:04:34:22/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 3748
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت