رونكردنه‌وه‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌ری حه‌ج و عه‌مره‌ی سلێمانییه‌وه
وێستگه نیوزـ
به‌ڕێوه‌به‌ری حه‌ج و عه‌مره‌ی سلێمانی رونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر وێنه‌یه‌ك بڵاوكرده‌وه كه گوایه تایبه‌ته به تیروپشكی حاجیان و رایگه‌یاندوه ئه‌و وێنه‌یه دروستكراو و ناڕاسته و بنه‌مای نییه.
كامه‌ران عه‌لی خواڕه‌حم، به‌ڕێوه‌به‌ری حه‌ج و عه‌مره‌ی سلێمانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 22ی شوباتی 2020، رونكرنه‌وه‌یه‌كی حه‌وت خاڵیی له‌سه‌ر وێنه‌یه‌ك بڵاوكرده‌وه كه وه‌ك ناوبراو ئاماژه‌ی پێداوه، له چه‌ند سایتێكی ئه‌لیكترۆنی و لاپه‌ڕه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه.
له وێنه‌كه‌دا دیمه‌نێك دیاره كه وتراوه تیروپشكه بۆ حاجیان، له‌وباره‌یه‌شه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری حه‌ج و عه‌مره‌ی سلێمانی ده‌ڵێت: " سەر لەبەری ئەو هەواڵ و ئەوێنەیەش دروستکرا و ناڕاستە و ئەسڵی نییە".
دقی رونكردنه‌وه‌كه:
ڕوونکردنەوەیەک بۆ ڕای گشتی.
لە هەندێک پەیج و سایتەکاندا ئەم وێنەیە دانراوە گوایە ئەوە تیروپشکی حاجیانە!. لەم بارەیەوە ئێوەی ئازیز و چەند سەرنجێک..
یەکەم/ وێنەکە دەڵێی لە دەرەوەی هۆڵ و لەسەر شەقامەکاندا گیراوە، کە پێچەوانەی ڕاستی شوێنی پرۆسەی تیروپشکەکەیە کە هۆڵێکی ناو وەزارەتی اوقاف بووە.
دووهەم/ بونی منداڵ لەو شوێنەدا جێگەی پرسیارە و لام وایە ئەوە تیر و پشکی یاری و خەڵاتی منداڵان بێت نەک پرۆسەی حەج!
سێهەم/ وێنەکە و ئەوەی لەناو دەستی کابرایە هەر بە فۆتۆشۆپ و بە دروستکراو دەچێت.
چوارهەم/ تیروپشکی ئێمە بەئامادەیی حاکم و لیژنەی اوقاف لە پەڕلەمانی کوردستان و هەموو دەزگاکانی ڕاگەیاندن بووە و ڕاستەوخۆ پەخشکراوە.
پێنجەم/ میکانیزم و ئالێتی تیروپشکی حاجیان لای ئێمە بە کۆمپیتەرە نەک بەدەستی و بەو شێوەی کە لەو وێنەیەدا هاتووە!
شەشەم/ ئێمە تیروپشکمان بۆ 72000 حەفتاو دوو هەزار حاجی کردوە بۆ ئەمساڵی 2020 ئایا چ خێرە تەنها چەند کەسێکی کەم لەوێدان و منداڵیشیان تێدایە!
حەوتهەم/ ئایا چ عەقڵێک ئەوە قبوڵ دەکات کە حەفتا و دوو هەزارکەس بەو شێوە تیروپشکی بۆ بکرێت!!!
بۆیە ڕایدەگەیەنین کە سەر لەبەری ئەو هەواڵ و ئەوێنەیەش دروستکرا و ناڕاستە و ئەسڵی نیە، کێش ئامادەیە من ڕووبەڕووی دەبمەوە و هەموو بەرپرسیارێتیەکی کەم و کوڕی پرۆسەی تیر و پشکەکە هەڵدەگرم لە ڕووی یاساییەوە.
م کامران علی خواڕەحم
بەڕێوەبەری حەج و عومرەی پارێزگای سلێمانی
۲۲/۲/۲۰۲۰
PM:04:16:22/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 7140
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت