بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە کەسێک گیانی لەدەستدا



وێستگە نیوز- 

بەهۆی روداوێكی هاتوچۆوە لە پارێزگای دهۆك، هاوڵاتییەك گیانی لەدەستداو دوانی دیكەش برینداربون.

ئازاد تەها، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی هاتوچۆی دهۆك رایگەیاند،شه‌وی ڕابردو، لەسه‌ر ڕێگای سه‌ره‌كی شاره‌دێی مانگێش و كۆمه‌ڵگای باگیرا سەر بە  سنوری پارێزگای دهۆک، پێكدادان لە نێوان ئۆتۆمبێل لە جۆرەكانی هۆندای ئەكسێنت تایبەت و نیسان سەنی رویدا"

ئاماژەی بەوەش کرد"بەهۆی روداوەكە هاوڵاتییەك گیانی لەدەستدا و دوانی دیكەش برینداربون، بریندارەكان رەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی دهۆك كران بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر". 


AM:10:06:21/02/2020




ئه‌م بابه‌ته 2628 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو