زانیاریی نوێ له‌سه‌ر كۆبونه‌وه‌ی وه‌فده‌كه‌ی هه‌رێم له‌گه‌ڵ عه‌لاوی
وێستگه نیوزـ
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌دوای كۆبونه‌وه‌ی وه‌فده‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د عه‌لاوی بڵاوكراوه‌ته‌وه، وه‌فده‌كه‌ی هه‌رێم به بێزاری له كۆبونه‌وه‌كه هاتوه‌ته ده‌ره‌وه.
سایتی سۆمه‌رییه نیوز له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی كورد كه ناوی نه‌هێناوه، بڵاویكرده‌وه كه وه‌فده‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان به بێزاری و توڕه‌یی له كۆبونه‌وه‌كه‌ی محه‌مه‌د عه‌لاوی، سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراوی عیراق هاتونه‌ته ده‌ره‌وه.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كه، محه‌مه‌د عه‌لاوی، سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراوی عیراق به‌ده‌م داواكارییه ده‌ستورییه‌كانی كورده‌وه نه‌هاتوه و وه‌ڵامی ئه‌رێنیی بۆ داواكارییه‌كان نه‌بووه.
پێشتریش سایتی سۆمه‌ریه نیوز له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی بڵاویكرده‌وه كه هێزه‌كانی كورد و سوننه به فه‌رمی به سه‌ركرده شیعه‌كانیان راگه‌یاندوه كه ده‌نگ به سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو ناده‌ن و داوایان كردوه عه‌لاوی له خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ بكشێته‌وه.
لێدوانه‌كه‌ی ئه‌و سه‌رچاوه سیاسییه له‌كاتێكدایه كه رۆژی سێشەممە 18ی شوباتی 2020، بەسەرۆکایەتیی هوشیار زێباری و لاهور شێخ جەنگی، چوونه‌ته به‌غدا بۆ تاوتوێکردنی شایستە داراییه‌کانی هەرێمی کوردستان و بەشداریکردنی کورد لە حکومەتی نوێی عیراق بە سەرۆکایەتیی محەمەد عەلاوی.
PM:11:37:20/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 7728
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت