راوێژكارێكی تره‌مپ زیندانی ده‌كرێت
رۆجه‌ر ستۆن
وێستگه نیوزـ
دادوه‌ری فیدراڵیی ئه‌مریكا سزای 40 مانگ زیندانیی بۆ راوێژكارێكی دۆناڵد تره‌مپ ده‌كرد و تۆمه‌تباری كرد به‌وه‌ی درۆی له‌گه‌ڵ لێكۆڵه‌راندا كردوه.
رۆجه‌ر ستۆن، راوێژكار دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكایه و دادوه‌ری فیدڕاڵیی ئه‌مریكا تۆمه‌تباری كردوه به‌وه‌ی له دۆسیه‌ی ده‌ستوه‌ردانی روسیا له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مریكا له ساڵی 2016، درۆی له‌گه‌ڵ لێكۆڵه‌راندا كردوه.
ده‌ركردنی سزاكه بۆ راوێژكاره‌كه‌ی تره‌مپ دوای ئه‌وه هات كه پارێزه‌ری راوێژكاره‌كه رایگه‌یاندبوو نابێت هیچ سزایه‌كی به‌سه‌ردا بسه‌پێندرێت و تبووی: "دوژمنانی ستۆن و درۆكانیان هه‌ڕه‌شه‌ن بۆسه‌ر پرۆسه‌ی دیموكراسی له ئه‌مریكا."
هه‌ینیی رابردوو ده‌سته‌ی سوێندخۆرانی فیدڕاڵیی ئه‌مریكا رۆجه‌ر ستۆنیان تۆمه‌تبار كرد به‌وه‌ی پێنج جار له به‌رده‌م لیژنه‌ی هه‌واڵگریی كۆنگرێس درۆی كردوه و راستییه‌كانی سه‌باره‌ت به ده‌ستوه‌ردانی روسیا له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2016ی ئه‌مریكا ئاشكرا نه‌كردوه.
PM:10:36:20/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 1988
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت