عادل عەبدولمەهدی داوای كۆبوونەوەی نائاسایی پەرلەمان دەكات


وێستگە نیوز-
عادل عەبدولمەهدی سەرۆكوەزیرانی كاربەڕێكەر نامەیەكی ئاراستەی پەرلەمان كرد و داوای كرد دانیشتنی نائاسایی رێكبخەن بۆ گفتوگۆ لە بارەی پێكهێنانی كایبنەی نوێ لەلایەن محەمەد تۆفیق عەلاوی.

لە نامەكەی عادل عەبدولمەهدی هاتووە داوا دەكات بە پێی خاڵی چوارە لە ماددەی 76ی دەستور، رۆژی دووشەممە 24.2.2020 پەرلەمان دانیشتنی نائاسایی رێكبخات تایبەت بە بابەتی دەنگدان لەسەر كابینەكەی محەمەد تۆفیق عەلاوی كە بۆ ئەو ئەركە راسپێردراوە.

سەرۆكوەزیرانی كاربەڕێكەر داوای كردووە كە پەرلەمان پابەند بێت بەو وادەیە و بە ئەركی خۆی هەستێت بەرامبەر ئەو بەرپرسیارێتییەی لەسەر شانیانە.

ئەم داواكاریەی عەبدولمەهدی لە كاتێكدایە كە ئەمڕۆ  كورد و سوننە دژایەتی خۆیان بۆ حكومەتەكەی عەلاوی راگەیاند و رەتیانكردەوە دەنگی پێبدەن پاش ئەوەی ئامادە نەبووە گوێ بۆ داواكارییەكانیان بگرێت.

د.ح
  


PM:09:56:20/02/2020




ئه‌م بابه‌ته 2040 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت