توركیا داوای هاوكاری لە ئەمریكا دەكات بۆ رووبەڕوو بوونەوەی روسیا


وێستگە نیوز-
خەڵوسی ئاكار وەزیری دەرەوەی توركیا ئاشكرایكرد كە پێشبینی دەكات ئەمریكا موشەكی پاتریۆت بهێنێتە ئیدلیب بۆ رێگری لە پێشڕەوی سوپای سوریا و روسیا.

خەڵوسی ئاكار وەزیری دەرەوەی توركیا سەبارەت بە دۆخی حەلەب رایگەیاند كە ئەوان پێشنیازی كشانەوەی خاڵە چاودێرییەكانی توركیا لە ئیدلیب بۆ سنورەكان رەتدەكەنەوە.

خەڵوسی ئاكار باسی لەوەشكرد كە ئەگەر هەیە ئەمریكا بۆ بەرگری لە توركیا موشەكی پاتریۆت بهێنێت و رێگری لە پێشڕەوییەكانی روسیا و سوریا بكات.

ئەم لێدوانەی وەزیری دەرەوەی توركیا لە دوای ئەوە دێت كە ئەمڕۆ هێزەكانیان لەگەڵ چەكدارە ئۆپۆزسیۆنەكانی سوریا دەستیان بە هێرشكرد لە دژی سوپای سوریا لەو پارێزگایە.

سەبارەت بە هێرشەكە خەڵوسی ئاكار رایگەیاند ئەوان تەنها سوپای سوریا بە ئامانج دەگرن و دژی سوپای روسیا لەو ناوچەیە ناجەنگن.

د.ح
  


PM:09:36:20/02/2020


ئه‌م بابه‌ته 4104 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت