هاوپه‌یمانێتیی سوننه: عه‌لاوی پیاوی ئه‌م قۆناغه نییه و ده‌نگی پێ ناده‌ین
وێستگه نیوزـ
په‌رله‌مانتارێكی هاوپه‌یمانیی هێزه عیراقییه‌كان رایگه‌یاند كه محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی "پیاوی ئه‌م قۆناغه" نییه كوتله‌كه‌یان ده‌نگیان له‌سه‌ر ناده‌ن.
محه‌مه‌د كه‌ربولی، په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانیی هێزه عیراقییه‌كان له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر نوسیویه‌تی: "كوتله‌كه‌یان ته‌واو لایه‌نگری داواكاریی خۆپیشانده‌رانه بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی محه‌مه‌د عه‌لاوی".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه هاوپه‌یمانیی هێزه عیراقییه‌كان پێی وایه محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی ئه‌و مه‌رجانه‌ی تێدا نییه كه خۆپیشانده‌ران بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوی عیراقیان داناوه.
كه‌ربولی ده‌شڵێت:"عه‌لاوی پیاوی ئه‌م قۆناغه نییه و له په‌رله‌مان ده‌نگی پێ ناده‌ین".
پێشتریش سایتی سۆمه‌ریه نیوز له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی بڵاویكرده‌وه كه هێزه‌كانی كورد و سوننه به فه‌رمی به سه‌ركرده شیعه‌كانیان راگه‌یاندوه كه ده‌نگ به سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو ناده‌ن و داوایان كردوه عه‌لاوی له خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ بكشێته‌وه.
لێدوانه‌كه‌ی ئه‌و سه‌رچاوه سیاسییه له‌كاتێكدایه كه رۆژی سێشەممە 18ی شوباتی 2020، بەسەرۆکایەتیی هوشیار زێباری و لاهور شێخ جەنگی، چوونه‌ته به‌غدا بۆ تاوتوێکردنی شایستە داراییه‌کانی هەرێمی کوردستان و بەشداریکردنی کورد لە حکومەتی نوێی عیراق بە سەرۆکایەتیی محەمەد عەلاوی.
PM:09:29:20/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 2356
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت