كورد و سوننه به‌فه‌رمی خۆیان له‌سه‌ر ده‌نگدان به عه‌لاوی یه‌كلایی كرده‌وه
وێستگه نیوزـ
سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی رایگه‌یاند كه كورد و سوننه سه‌ركرده‌كانی شیعه‌كان ئاگادار كردوه‌ته‌وه كه ده‌نگ به حكومه‌ته‌كه‌ی محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی ناده‌ن.
سایتی سۆمه‌ریه نیوز له‌زاری سه‌رچاوەیەكی سیاسی بڵاویكرده‌وه كه هێزه‌كانی كورد و سوننه به فه‌رمی به سه‌ركرده شیعه‌كانیان راگه‌یاندوه كه ده‌نگ به سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو ناده‌ن و داوایان كردوه عه‌لاوی له خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ بكشێته‌وه.
لێدوانه‌كه‌ی ئه‌و سه‌رچاوه سیاسییه له‌كاتێكدایه كه رۆژی سێشەممە 18ی شوباتی 2020، بەسەرۆکایەتیی هوشیار زێباری و لاهور شێخ جەنگی، چوونه‌ته به‌غدا بۆ تاوتوێکردنی شایستە داراییه‌کانی هەرێمی کوردستان و بەشداریکردنی کورد لە حکومەتی نوێی عیراق بە سەرۆکایەتیی محەمەد عەلاوی.
PM:09:01:20/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 9048
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت