بەڕێوەبەرایەتی گومركی هەرێم ئاگادارییەكی بەپەلە ئاراستەی خاڵە سنوورییەكان دەكات


وێستگە نیوز- تانیا كفری
بەڕێوەبەرایەتی گومركی هەرێم ئاگادارییەك ئاراستەی سەرجەم خاڵە سنوورییەكان دەكات و تێدا رایگەیاندووە هیچ بابەتێك بێ پشكنین نابێت بهێنرێتە ناو هەرێمی كوردستان.

بە پێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتییەكە "رێگە بە هاوردەكردنی هیچ كاڵاو خۆراك و دەرمانێك نادرێت بێتە هەرێمی كوردستانەوە بەبێ دەرچوون لە پشكنینەكان"

دەشڵێت "بەڕێوەبەرایەتیی گشتی گومرگی هەرێمی کوردستان لە ئاگادارکردنەوەیەکدا داوا لەسەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی خاڵە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات، رێگە بە هاوردەکردنی هیچ کاڵا و خۆراک و دەرمانێک و ئەو بابەتانە نەدرێت، کە راستەوخۆ لەلایەن هاونیشتمانییانەوە بەکاردەهێنرێن تاوەکو ئەنجامی پشکنینەکانیان بەدەستدەگات".

ئەم راگەیەندراوە دوای ئەوە دێت كە ڤایرۆسی كرۆنا لە ئێران بڵاو بۆتەوە و مەترسی ئەوە هەیە بگاتە هەرێمی كوردستان و عیراق، بەو جۆرە رێگری دەكرێت، حكومەتی عیراقیش سەرجەم هاتووچۆكانی بەسەر ئێراندا داخست .

د.ح
 


PM:08:21:20/02/2020


ئه‌م بابه‌ته 4952 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو