بە ڤیدیۆ.. نەخۆشخانەیەك لە قوم بۆ كۆرۆنا چۆڵ دەكرێت


وێستگە نیوز-
بە پێی تۆمارێكی ڤیدیۆیی كە كەناڵی "ئینتەر ناشیۆنال"ی ئێرانی دیمەنێكی ڤیدیۆیی بڵاو كردۆتەوە كەدەڵێت بە نهێنی تۆماركراوە و گەیشتۆتە دەستیان دەردەكەوێت كە نەخۆشخانەی بەهەشتی لە قوم چۆڵ دەكرێت تا تایبەت بكرێت بە تووشبوانی كۆرۆنا.

هەرچەندە حكومەتی ئێران بڵاوی كردەوە كە تا ئێستا دوو كەس لە قوم بە كۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە و سێ حاڵەتی نوێ تۆماركراون، بەڵام سەرچاوەكانی هەواڵ باس لەوە دەكەن كە ژمارەی گیانلەدەستدان و تووشبووان زیاترە لەو ژمارەیە.

هاوكات ئەمڕۆ حكومەتی عیراقی گەشتە ئاسمانییەكان و سنورەكانی بە رووی ئێراندا داخست بەهۆی رێگری لە بڵاو بوونەوەی كۆرۆنا لەم وڵاتەدا.


PM:07:43:20/02/2020


ئه‌م بابه‌ته 5000 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو