د.بەرهەم لەگەڵ تیمی لێپرسینەوە لە تاوانەکانی داعش لە نەتەوە یەكگرتووەكان گفتوگۆی كرد


وێستگە نیوز-
سەرۆكایەتی كۆماری عیراق ئاشكرایكرد كە "سەرۆك كۆمار پێشوازیکرد لە سەرۆکی تیمی لێکۆڵینەوەی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، تایبەت بەلێپرسینەوە لە تاوانەکانی داعش".


بە پێی راگەیەندراوی سەرۆكایەتی كۆمار "سەرۆك كۆمار د. بەرهەم ساڵح ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٠٢٠/٢/٢٠ لە كۆشكی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە کەریم خان، سەرۆکی تیمی لێکۆڵینەوەی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، تایبەت بەلێپرسینەوە لە تاوانەکانی داعش".

لە راگەیەندراوی سەرۆكایەتی كۆمار هاتووە "لەمیانی دیدارەکەدا باس لە هەوڵەکانی دامەزراندنی دادگایەکی نێودەوڵەتی تایبەت بەسزادانی چەکدارانی داعش لەو تاوانانەی کە دەرحەق بە دانیشتوانی سەرجەم شارە جیاجیاکان پێش ڕزگارکردنی ئەنجامیانداوە کرا، هەروەها دووپاتیشکرایەوە لەگرنگی هەماهەنگی و هاریکاری هاوبەش سەبارەت بەبنەبڕکردنی تیرۆرو وشککردنی سەرچاوەی داهاتی گروپە تیرۆرستییەکان کە دەبێتە فاکتەرێکی بەھێز بۆ بەرجەستەکردنی ئاسایش و ئاشتەوایی نێودەوڵەتی".

 د.ح


PM:07:00:20/02/2020


ئه‌م بابه‌ته 1704 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت