كفری.. ژمارەیەك پڕۆژە خرانە بوارجی جێبەجێكردنەوە


وێستگە نیوز- تانیار كفری
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی قایمقامیەت و شارەوانی كفری ئاشكرایانكرد بەشێك لەو پڕۆژانەی راگیرا بوون دوای سەردانەكەی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران دەخرێنەوە كار.

لە راگەرەنداوێكدا كە كۆپیەكی ئاراستەی وێستگە نیوز كراوە هاتووە "ئەمرۆ قایمقام و سەرۆكی شارەوانی كفری له كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی، بەخشتەیەك داتاو ئاماری ئەو پڕۆژانەی خسته روو كه بەهۆی قەیرانی دارایی وەرگیرابوون بەبڕی زیاتر له ( ١٢٠ ) ملیار دینار"، ئاشكراشیكردووە  "بەڵام دوای سەردانی جێگری سەرۆكی حكومەت كاك قوباد تاڵەبانی بۆ گەرمیان و كفری له ساڵی ٢٠١٧  سەڵاح كوێخا سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان ژمارەیەك پرۆژه چووه بواری جێ به جێ كردنەوه".

قایمقامیەتی كفری ئاشكرایكردووە كە "له وانه ( ۱۰ ) پرۆژه بەبڕی ( ۳۱٫۱٥٤٫۱۲۱٫۰۰۰ ) ملیار دینار كه له لایەن حكومەتەوه وەرگیرا وه ( ٨ ) پرۆژەش له ئێستا ئیشی تێدا دەكرێت بەبڕی ( ۷٥٫۲۸۷٫۷۱۲٫۰۰۰ ) ملیار دینار وه ( ۹ ) پرۆژه له ئێستا هیچ كاری تیا ناكرێت بەڵام كار بۆ ئەوه دەكەین لەئەمساڵدا ئەوانیش تەواو ببن".

لە كۆتایی راگەیەندراوەكە هاتووە "سەرۆكی شارەوانی كارەكان وهەوڵەكانی بۆ زیاد كردنی داهاتی شارەوانی خسته روو وەچەندین پڕۆژەی له سەر بودجەی شارەوانی جێ بەجێ كردووه" .

د.ح
 


PM:06:32:20/02/2020


ئه‌م بابه‌ته 2340 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو